ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سێچكانی سه‌ر به شارستانی مه‌له‌كشایی ئیلام له ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه گه‌یشت.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هانای ژینگه‌دۆستانه‌وه چوون و به ده‌ستی به‌تاڵ هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه. ژینگه‌دۆستانی پارێزگای ئیلام ڕایانگه‌یاندووه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئیمكاناتیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه و كاتێك په‌یوه‌ندیان به ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانه‌وه گرتووه، و‌ڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه.