ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان له ئاست نه‌دانی مه‌زایای پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢ خانه‌نشین كراون به‌ڵام هێشتا پاداشی كۆتایی خزمه‌تیان وه‌ر نه‌گرتووه. خانه‌نشینكراوان ده‌ڵێن: چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری ڕایانگه‌یاندووه كه بودجه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان بۆ به‌شه‌كانی دیكه ته‌رخان كردووه.