یۆكسهل كۆچ، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و دانیشتووی ئاڵمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی شاری برێمێن هێرشی كرده سه‌ر ماڵی یۆكسهل كۆچ و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له‌كانی، ناوبراوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. پۆلیسی ئاڵمان به‌و چالاكه سیاسییه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن دادگای شاری كاڕڵسڕۆ ده‌ركراوه. نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بۆ تاوانبار ناساندنی ئه‌و چالاكه سیاسییه نیگه‌رانیی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی زیاد كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه یه‌كێتی ئورووپا چالاكی لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)ی قه‌ده‌غه كردووه و چالاكانی سیاسی باكووری كوردستان له ژێر گوشاری وڵاتانی ئورووپایی دان.