کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار پاش ئازادی له‌ زیندان

تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار پاش ئازادی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی سه‌رووكانی سه‌ر به‌ شارستانی پیرانشار به‌ ناوی عه‌بدۆڵڵا ئاژیر پاش ئازادی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌.

چل ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌بدۆڵڵا ئاژیر، شاخه‌وانی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ڕۆژی ٣٠ گوڵان به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه‌. سیسته‌می ئیمه‌نی ئه‌و به‌ندكراوه‌ پاش ئازادی له‌ زیندان تووشی كێشه‌ بووه‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، تووشی فه‌له‌جی جه‌سته‌یی و له‌كاركه‌وتنی زمان، مێشك و بینایی ده‌بیت. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌دنی پیرانشار، چه‌ندین تاقیكردنی پزیشكی له‌ سه‌ر عه‌بدۆڵڵا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام كادری ده‌رمان هێشتا هۆكاری تووشبوونی ناوبراویان به‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌گمه‌نه‌ نه‌زانیوه‌.