ئارمان شادیوه‌ند، چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیلام به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، ئارمان شادیوه‌ند له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ده‌ڕه‌شار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیلام به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی سزا درا.