ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گوڵان، وەهاب خەدیریپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە مەبەست جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
سوهراب خەدیریپوور برای وەهاب خەدیریپوور، لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کوژرا. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ساڵ به سهر كاتی کوژرانی سوهراب خدیریپوور، هەتا ئهمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە. وەهاب خەدیریپوور پیشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ١٠ مانگ زیندان سزا دراوه.