ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، گرووپه ئیسلامگه‌راكان له سووماڵی و نیجریه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس و كه‌شاوه‌رزان و ٣٣ كه‌سیان كوشت و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له مۆگادیشووی سوومالی، ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٠ كه‌س بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گرووپی بوكوحه‌رام له ئه‌یاله‌تی بورنۆی نیجریه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندنشینان و وێڕای كوشتنی ٢٣ كه‌شاوه‌رز، ده‌یان ژن و كچیان ڕفاندووه.