ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، به‌ندكراوانی زیندانی مه‌هاباد په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
پێش زیندانی مه‌هاباد، به‌ندكراوانی زیندانی سنه په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه ببوون، به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندكراوانی زیندانی مه‌هاباد به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون گه‌یشتووه‌ته ٤٢ به‌ندیخانه. به‌ندكراوانی زیندانی مه‌هاباد ڕایانگه‌یاند: به مه‌به‌ستی یه‌كگرتوویی زۆرتر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌بن و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران مان ده‌گرن.