هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری بانه له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاوی خورادنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، چه‌ند ساڵه شاری بانه كێشه‌ی ئاوی هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه. لێدانی ده‌یان بیری نایاسایی و درووستكردنی به‌ندئاوی كارناسی نه‌كراو، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی وشك كردووه. به‌هۆی كه‌م ئاوی كه‌شاوه‌رزانیش زیانیان پێ گه‌یشتووه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت خۆی له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار نازانێت.