له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی فاشیستی توركیا زیاتر له ٧٠ جار ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردوومان كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پ.ك.ك له دوایین كۆنگره‌ی خۆیدا بڕیاری بێده‌نگ كردنی چه‌ك و خۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داوه، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامه و ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پڕسی كورد هه‌ڵ نه‌گرتووه. بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، زیانێكی زۆری له گوندنشینان داوه و به ده‌یان گوند چۆڵ و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.