ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، ڕه‌شید فه‌قی زاده، به‌ندكراوی خه‌ڵكی شنۆ به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان، ڕه‌شید فه‌قی زاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازرایه‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.