له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جه‌لیل محه‌ممه‌دی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه، دوو جار بۆ دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراوه.
یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان و له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فا عه‌زیزی به‌ڕێوه چووه. له‌و جه‌له‌سه‌دا جه‌لیل محه‌ممه‌دی به “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه، تۆمه‌تێك كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌رده‌وام ڕه‌دی كردووه‌ته‌وه. دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان له لقی ١٠٥ی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئێقباڵ عه‌باسی نه‌سه‌ب به‌ڕێوه چووه. له‌و جهلهسهش دا جه‌لیل محه‌ممه‌دی به “تێكدانی ئاسایشی گشتی” تۆمه‌تبار كراوه.