کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌كانی خشتبڕی ساروقامێش له‌ بۆكان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌كانی خشتبڕی ساروقامێش له‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌كانی خشتبڕی ساروقامیشی بۆكان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕۆژانه ٤ بۆ ٦ ساعه‌ت کارەبا ده‌ڕوات و ئەوەش كێشه‌ی بۆ چالاكییه‌كانیان درووست كردووه‌. ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم ئابووری وڵاتی به‌ره‌و داڕمان بردووه‌ و ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌و باروودۆخه ساز نه‌بێت، زۆربه‌ی كارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌كان داده‌خرێن و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران بێكار ده‌كرێن.