به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، كارخانه سیمانه‌كانی ئیلام و ئابیێك به هۆی نه‌بوونی كاره‌با داخراون و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕانی ڕۆژانه شه‌ش ساعه‌ت كاره‌با زیانی زۆری له كارخانه‌كانی سیمان له شاره‌كانی ئیلام و ئابیێكی قه‌زوێن داوه. پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی به‌رق هۆشداریان به به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان دابوو، به‌ڵام قه‌یرانی وزه وای كردووه كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داخستنی كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان بدات. داخرانی كارخانه سیمانه‌كانی ئیلام و ئابیێك له دۆخی كاره‌ساتباری ئابووری ئێران، ته‌نیا ژیانی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی به‌شی بیناسازی داناوه.