کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی سه‌قز دژ به‌ چالاكی كارگه‌ی قیر له‌ نزیك زه‌ویه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی سه‌قز دژ به‌ چالاكی كارگه‌ی قیر له‌ نزیك

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، جووتیارانی نزیك شاری سه‌قز له‌ ئاست پیسكردنی ژینگه‌ له‌لایه‌ن كارگه‌ی قیری ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌بوونی كارگه‌ی قیری شاره‌وانی سه‌قز له‌ نزیك زه‌ویه‌كانیان، كێشه‌ی بۆ ساز كردوون و زه‌وی و زار و به‌روبوومه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان زیانی پێگه‌یشتووه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌نگی زۆری ئامێره‌كانی نێو ئه‌و كارگه‌یه‌ كار كردن له‌ سه‌ر زه‌وی زۆر سه‌خت بووه‌ و داوا له‌ به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن ئامێره‌كان چاك بكه‌نه‌وه‌ یان ڕێگایه‌كی دیگه‌ بگرنه‌به‌ر.