به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له درێژه‌ی گوشاره ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، یارانه‌ی ده‌یان كه‌سی بڕیوه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، بۆ كڕینی گۆشت و كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ چوونه‌ته بازاڕ و كاتێك ویستوویانه پاره‌كه‌ی بده‌ن، كارته بانكییه‌كانیان خاڵی بووه و هیچ پاریه‌كی تێدا نه‌بووه. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و بابه‌ته كرده‌وه و ڕێكخراوی هه‌ده‌فمه‌ندی یارانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه یارانه‌كانیان قه‌تع كراوه له حاڵێكدا ئه‌و شارومه‌ندانه خانوو و ئۆتومبێلیان نییه و ئێستا دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان سه‌خت تر بووه.