ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی له ٢٠ شاری ئێران به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بڵاو كرابوو، دژ به سزای سێداره چالاكییان ئه‌نجام دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی تاران، ساری، ئه‌راك، ڕه‌شت، یه‌زد، ئابادان، ئیسفه‌هان، كرماشان، ئه‌هواز، به‌نده‌رئه‌نزه‌لی، بووشێهر، دامغان، ڕۆبات كه‌ریم، قائیمشار، قه‌زوین، مه‌شهه‌د و نه‌یشابوور به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.