٣٧ كه‌س له هاوبه‌ندییه‌كانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له نامه‌یه‌ك دا بۆ دووهه‌مین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێبه‌شكردنی موته‌لیب له خومه‌تگوزاری پزیشكی و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی نیشان دا.
هاوبه‌ندییه‌كانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له نامه‌كه‌یان دا ئاماژه‌یان به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كردووه و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی له په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بوون. به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین ڕوو له موحسنی ئێژه‌یی ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی ١٥ ساڵه موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌بێنێت و به پێی بڕیای پزیشكان نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه پێوێستی خێرای به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رنه‌گرێت، گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.