سروە سوزەنی دایکی پەرهام پەروەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەوڵەکانی پێشوو، هێشتا تۆمەتی “موحارەبە” لەسەر دۆسیەی کوڕەکەی هەڵنەوەشاوەتەوە.
په‌رهام په‌روه‌ری له مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی موحاره‌به و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات به ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ به‌نده‌ر جاسك مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و دواتر بۆ زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره، ئێرانشار و زاهدان دوورخرایه‌وه.