ژینۆ به‌یگزاده‌ی بابامیری، كچی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی باوكی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتن” به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراو سیاسییه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی به‌غی بووه‌ته‌وه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه.