ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی ئاریان خوشگه‌وار و ژماره‌یه‌ك له دادخوازان، له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی ئاریان خوشگه‌وار، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و ژماره‌یه‌ك له دادخوازانی شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و له مه‌راسیمێك دا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. ئاریان خوشگه‌وار له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به زه‌ربه‌ی باتۆم و چه‌قۆی سه‌رگوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی چووه كۆما و ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ، پاش ١١٨ ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد.