به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كاك عومه‌ر تارین برای گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه به ناوی جه‌لال تارین ناسراو به جه‌لال وڵه‌ژێر، ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كاك عومه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی جێگای متمانه‌ی دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌ریوان بوو كه تا دوا هه‌ناسه وه‌كوو دۆست و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه درێژه‌ی به خه‌بات دا. هاوڕێ جه‌لال تارین له بزووتنه‌وه‌ی جووتیارانی مه‌ریوان ده‌وری به‌رچاوی گێڕا و ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژ به ڕژیمی پاشایه‌تی، خه‌باتی سیاسی خۆی به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا. هاوڕێ جه‌لال له چه‌نده‌مین مه‌یدانی شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له دژی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو گیانبازی نواند و بوو به ئه‌ندامی فه‌رمی كۆمه‌ڵه. به‌داخه‌وه ١٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ٦١ی هه‌تاوی، له شه‌ڕێكی سه‌خت له چیاكانی سێ كوچكه‌ی ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان، پاش خۆڕاگرییێه‌كی بێ وێنه گیانی به‌ختكرد. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاك عومه‌ر ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.