به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی حامد قەرەئۆغلانی، به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو لە زیندانی ورمێ، دوای یەک مانگ مانگرتن لە خواردن ناجێگیرە و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه.
خراپی دۆخی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به ده‌رمان خۆده‌بوێرن و ناوبراویان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه. حامد پێشتر بەهۆی لاوازبوونی جەستەیی بە ویلچەره‌وه بۆ نەخۆشخانەی زیندان ڕاگوێزرابوو، بەڵام ڕەتیکردەوە چارەسەری سیرۆم وەربگرێت و گەڕێندرایەوە ژووری تاکەکەسی. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم”، “هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیج” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.