ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی سه‌راسه‌ری وڵات له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه كرێكارانی به‌رق له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه دا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار سه‌رنجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكاران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بوون.