ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان، په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له شارستانی میرجاوه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره كوژرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م په‌نابه‌ره به ناوی “هۆمایون” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خێزاندار، به هۆكاری نادیار كوژراوه و پاشان ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بۆ ڕاده‌ست كردنی ته‌رمه‌كه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌رگتووه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به سه‌دان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له سنووری نێوان ئێران و ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها شاره جیاوازه‌كان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان كوژراون و هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له سێداره دراون.