ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵان، نانه‌واكانی شاری شیراز به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با، هه‌ویره‌كانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره‌دا ڕژان.
به پێی وێنه‌كان، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باره‌ها ، ڕژیم و ناوه‌نده‌كانیمان له كێشه‌كان ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام كه‌س وڵامی ئێمه ناداته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیم و ناوه‌نده نابه‌رپرسیاره‌كانی. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا به هۆی پچڕانی به بێ پلان له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك نادات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكات.