ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری هه‌مه‌دان دژ به ناڕوونی چاره‌نووس و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان كه زۆربه‌یان له چینی كرێكار و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی مافی ئێمه‌یه”، خوازیاری وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و ڕاده‌ستكردی خانووه‌كانیان بوون. ناڕه‌زایه‌تییاه‌كانی ئه‌م جاره‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌ن میللی له شاری هه‌مه‌دان دیسان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان درا.