ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “به‌رزان محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، كه به شێوازێكی گوماناوی له ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی به‌ختكرد له گوندی گوشخانی سه‌وڵاوا به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی گوڵان له ڕووداوێكی هاتوچۆی گوماناویدا له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی گیانی به‌خت كرد. ئه‌و چالاكوانه سیاسییه پاش ئازادبوونی له زیندان، به به‌شداری له كه‌مپه‌ین و كارزاره جیاوازه‌كاندا، هه‌موو كات دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان چالاك بوو و هه‌روه‌ها به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به بڕیاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستا بوو.