هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی موعه‌لیم، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لبۆرز، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕێزیان له خه‌بات و تێكۆشانی دوو موعه‌لیمی دڵسۆزی ئه‌و پارێزگایه به ناوه‌كانی لیدا ئیسماعیلی و ئه‌حمه‌د دره‌خشان گرت.
لیدا ئیسماعیلی و ئه‌حمه‌د دره‌خشان به بیانووی داكۆكیكردن له مافی قوتابیان و داخوازییه سنفییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و دوو مانگ له كار دوورخراونه‌ته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری ئوستانی ئه‌لبۆرز له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕێزیان له كار و چالاكی ئه‌و دوو موعه‌لیمه دڵسۆزه گرت و خه‌ڵاتیان پێشكه‌شیان كرد.