ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵانی ١٤٠٤، خه‌ڵكی شارستانی زابۆلی سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: به هۆی بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه و هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌رنج به كێشه و گرفتكانیان نادات. ناڕازیان خوازیاری دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری له كاسبكاران و خه‌ڵكی ئاسایی داوه و كارناسانی بواری وزه سه‌باره‌ت به بێكاری هه‌زاران كرێكار له وه‌رزی گه‌رما هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه.