ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق ته‌قه‌یان له باوك و كوڕێكی خه‌ڵكی باشووری كوردستان كرد و به هۆیه‌وه كوڕه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، باوكی بنه‌ماڵه‌كه به ناوی “ئاوات ئیسماعیل” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، پاش برینداربوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارباژێڕ ڕاگوێزراوه و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “ئارێز ئاوات ئیسماعیل” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م دوو هاووڵاتییه مۆڵه‌تی بازه‌رگانیان پێ بووه و ده‌ستڕێژی گولله بۆ سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه به ته‌واوی نایاساییه.