ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، “ئه‌ژده‌ر پیری” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، نووسه‌ر و ڵێكۆڵینه‌ری خه‌ڵكی شاری ورمێ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا.
مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، ئه‌ژده‌ر پیری له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگا ئینقلابی كه‌ره‌ج، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.