له درێژه‌ی قه‌یرانی وزه له وه‌رزی گه‌رمادا، وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ی وه‌كوو ڕۆژی پشوودان ڕاگه‌یاند و ساعه‌تی كاری ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی بۆ شه‌شی به‌یانی گوڕا.
به‌پێی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، له ٢٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه ساعه‌تی كاری ئیداراتی ده‌وڵه‌تی، بانك، بیمه و شاره‌وانییه‌كان له شه‌شی به‌یانیه‌وه تاكوو یه‌كی نیوه‌ڕۆ دیاری كراوه. ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه په‌سه‌ند كراوه و ڕۆژی ڕابردوو مه‌سعوود پزیشكیان به میدیاكانی وت: هیوادارن كاره‌بای كارگه سه‌نعه‌تییه‌كان قه‌تع نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نایه‌كسانی وزه قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه ناچارن به‌رقی كارخانه و كارگه سهنعهتیهكانیش ببڕن.