ئه‌كبه‌ر دانش سهراڕوودی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سێ ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، ئه‌كبه‌ر دانش سهراڕوودی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی بانگه‌واز بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری”، به دوو ساڵ زیندان، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كراوه.