ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ڕێگه‌وشارسازی شارستانی چابه‌هار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی عوسمان ئاباد و خانووی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یان ڕووخاند.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، شاره‌وانی و ئیداره‌ی ڕێگه‌وشارسازی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ئاوایی عوسمان ئاباد و خانووی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاریان ڕووخاندووه. پێشتریش چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ سه‌باره‌ت به داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵكی به‌لووچ و جێگیركردنی شارومه‌ندانی غه‌یره‌بوومی له جێگه‌یان هۆشداریان به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دابوو.