به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئاڵمان، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه له ساڵی ٢٠٢٦ی زاینی دا زانكۆی كوردی دابمه‌زرێنێت.
دامه‌زرانی زانكۆی كوردی به زمانه‌كانی سۆرانی و كۆرمانجی هه‌نگاوێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌نگاوه، په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و كه‌لتووری كوردی له یه‌كێتی ئورووپا ڕاگه‌یێندراوه. بڕیاره خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له بواره جیاوازه‌كانی زانست به زمانه‌كانی كوردی، ئاڵمانی و ئینگلیزی له قوناغه‌كانی كارناسی و كارناسی ئه‌رشه‌د په‌روه‌رده ببینن. هه‌روه‌ها ئه‌و زانكۆیه ده‌رفه‌تێكه بۆ قوتابیانی ڕۆژئاوای كوردستان كه دیپلۆمیان به زمانی كوردی وه‌رگرتووه.