ڕوحۆڵڵا زه‌ڕین ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی قوروه، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا و ئه‌بێ له حه‌وت ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.
ڕوحوڵڵا زه‌ڕین ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیم بووه و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌هۆی ڕوماڵكردنی ڕووداوه‌كان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له بابه‌تێك دا ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی له شاری قوروه ئاشكرا كردبوو، به‌و بۆنه‌وه كه‌وته به‌ر هێرشی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و خه‌لیل فێعله‌گه‌ری فه‌رمانداری ئه‌و شاره سكاڵای له دژی تۆمار كرد.