کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوانی ژن

بانگه‌وازی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی

تۆڕی ژنانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له‌ ناوچه‌ی مێزۆئه‌مریكا بانگه‌وازێكیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بڵاو كرده‌وه‌.

تۆڕی ژنانی داكۆكیاكاری مافی مرۆڤی مێزۆئه‌مریكا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ هه‌زار چالاكوانی ژن و ٣٠٠ دامه‌زراوه‌ له‌ وڵاته‌كانی مێكزیك، هێندووراس، نیكاراگۆئه‌، ئێلسالوادۆر و گواتمالا، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی گیانیان بوون.