له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی یاسر شه‌ریفیان، ڕه‌شید فه‌قێزاده و ئومید ئیبراهیمی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی یاسر شه‌ریفیان، ڕه‌شید فه‌قێزاده و ئومید ئیبراهیمی و ئه‌و سێ شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.