چالاكانی ژینگه‌یی به‌شدار له كۆنفڕانسی میللی توێژنه‌وه‌ی گۆلی زرێبار كه له زانكۆی كوردستان دا به‌ڕێوه چووه، سه‌باره‌ت به دۆخی قه‌یراناوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه هۆشداریان به به‌رپرسانی ئوستان دا.
چالاكانی ژینگه‌یی ڕایانگه‌یاندووه كه لێدانی ده‌یان بیری نایاسایی، تێكه‌ڵبوونی زێرابی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئاوی زرێبار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی حكوومه‌ت ئه‌بێته هۆی وشكبوونی گۆلی زرێبار و كاره‌ساتی ژینگه‌یی به‌دوای خۆیدا دێنێت. به وته‌ی جێگری هاوئاهه‌نگی كاروباری عومرانی ئوستانداری كوردستان، ٣٣٠ بیری یاسایی و ٣٠٠ بیری نایاسایی له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه لێدراوه و ٦٦ له سه‌دی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی مه‌ریوان له ڕێگه‌ی ئه‌و بیرانه‌وه دابین ده‌كرێت. بۆ ڕێگری له وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی زرێبار ده‌توانن ئاوی به‌ندئاوی گاڕان بۆ ئه‌و ده‌ریاچه بگوازنه‌وه و ڕێگه له ڕوودانی كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی بگرن.