ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ده‌یره‌زوور و دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه‌یان كوشت.
به پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش به ماتۆرێكه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له شارۆچكه‌ی به‌حره‌ی ده‌یره‌زوور و پاش كوشتنی دوو كه‌س هه‌ڵهاتوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی گرووپی ته‌حریر ئه‌لشام له سووریه چالاكی چه‌كدارانی داعش له حه‌سه‌كه و ده‌یره‌زوور په‌ره‌ی سه‌ندووه.