ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له تاران و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دا خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌به‌رده‌م ساختمانی وه‌زاره‌تی نه‌وت دا كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، پێدانی ئه‌و پاره كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی جیاوازی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.