کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی گه‌وره‌ی كامیۆنداران له‌ ماهیڕوودی خۆراسانی جنووبی

مانگرتنی گه‌وره‌ی كامیۆنداران له‌ ماهیڕوودی خۆراسانی جنووبی 2

كامیۆندارانی ناوچه‌ی ماهیڕوود له‌ پارێزگای خۆراسانی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گوڵان، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زێنه‌كانی ژیان، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و بیمه‌ نیشان داوه‌ و خوازیاری زیادكردنی نرخی كرێ بار، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.