به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه.
نه‌بوونی كاره‌با بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی هه‌زاران مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نانه‌واخانه‌كانی ئێران له ئاست برانی بێ به‌رنامه‌ی كاره‌با و خراپبوونی هه‌ویره‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات ناچار ئه‌بن دووكانه‌كانیان دابخه‌ن.