له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: بێهرووز میربه‌لووچ زهی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر له‌لایه‌ن هێزهز ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میرجاوه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی بێهرووز میربه‌لووچ زهی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری و مامۆستای زانكۆی ته‌ورێز به ناوی ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، چالاكێكی مه‌ده‌نی كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و ڕێبه‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه.