له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دحسێن زه‌مانی و ئه‌میرمحه‌ممه‌د ته‌وه‌كۆلی له زیندانه‌كانی نه‌هاوه‌ند و هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌دحسێن زه‌مانی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی نه‌هاوه‌ند و به نهێنی جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها به‌یانی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌میرمحه‌ممه‌د ته‌وه‌كۆلی به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كراوه.