ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و پارێزگایه بانگهێشت كرا.
هۆكاری بانگكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕوون نییه به‌ڵام ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، كورۆش جه‌لیل به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.پێشتریش لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی یاسووج ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به خامنه‌یی و ئیسلام” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو.