مه‌رزیه ئادینه‌زاده، خۆشكی دادخوازی ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ساز كردووه.
به وته‌ی مه‌رزیه ئادینه‌زاده، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دایك، باوك، خۆی و دوو مامۆی به “لێدانی به‌ئه‌نقه‌ست”، “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كردوون. سناریۆسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له حاڵێكدایه كه ویدیۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئه‌بۆلفه‌زل له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه.