به‌یانی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، به‌ندكراوانی ٤١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و حهوتهمین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای سێداره مانیان له خواردن گرت.
به‌شداربووانی كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕایانگه‌یاند: ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٥٤ به‌ندكراوی له سێدار داوه. ته‌نیا له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٢٩ زیندانی ئێعدام كراون و كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی، په‌تی سێداره‌ی وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی زۆرتری خه‌ڵك به‌كار هێناوه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه دا، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دژبه‌رانی حوكمی ئێعدام له شاری دزفوول و دوو كه‌سی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه. جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی سنوور ناناسێت و ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكه.