به‌یانی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، دانیشتووانی ناوچه‌ی ئالاردی ڕۆبات كه‌ریم له به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێ ئاوی نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری ڕۆبات كه‌ریم له كار كه‌وتووه و خه‌ڵك وه‌ده‌ست بڕانی به‌رده‌وامی ئاو وه‌زاڵه هاتوون. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ڕایانگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك منداڵ، به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشیان له ماڵه‌وه هه‌یه، بێ ئاو ژیانیان پێ ناكرێت و هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ده‌نگیان نابیسێت.